یەكێتی و پارتی كۆدەبنەوە

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

زیاد جەبار سەرۆك فراكسیۆنی یەكێتی، لە پەرلەمانی كوردستان رایگەیاند، بڕیارە لە داهاتویەكی نزیكدا یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان و پارتی دیموكراتی كوردستان لەسەر ئاستی دەزگای هەڵبژاردن و سەرۆكی فراكسیۆنەكان كۆببنەوە.

وتیشی، كۆبونەوەكە بۆ گفتوگۆكردنە لەسەر هەمواری یاسای هەڵبژاردن و كاراكردنەوەی كۆمیسیۆنی هەڵبژاردن و تاوتوێكردنی ئەو ماددانەی بۆچونی جیاوازیان لەسەر هەیە.

ئەم كۆبوونەوەیە لەكاتێكدایە كە پێشتر دەزگای هەڵبژاردنی هەردوولا دووجار كۆبوونەتەوە، لەسەر هەمواركردنەوەی یاسای هەڵبژاردن و كاراكردنەوەی كۆمیسیۆن هاوڕابوون، سەبارەت بە پێكهاتەكان یەكێتی سوورە لەسەر ئەوەی پێكهاتەكان خاوەنی ئیرادەی خۆیان بن لە هەڵبژاردندا.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا