پۆڵەتیک پرێس
لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
پارێزگاری دهۆک لە ڕاگەیەندراوێکدا ئاشکرایکرد، بۆ هەڵسەنگاندنی زیانەکانی لافاوەکەی پارێزگای دهۆک لیژنەیەک پێکهێنراوە و قەرەبووی زیانلێکەوتووان دەکرێتەوە.
عەلی تەتەر، پارێزگاری دهۆک لە ڕاگەیەندراوێکدا ڕایگەیاند،” بڕیار دراوە بە دروستکردنی لیژنەیەک، بەمەبەستی هەڵسەنگاندنی زیانەکانی لافاوەکەی دوو ڕۆژی ڕابردووی دهۆک و پێویستە بەزوترین کات قەرەبووی زیانلێکەوتووان بکرێتەوە”.
ئاماژەی بەوەکرد، بەمەبەستی هاوکاری زیانلێکەوتووانی لافاوەکی دهۆک و کردنی کاری پێویست بۆیان تەواوی هێزەکانی پێشمەرگە خراونەتە حاڵەتی ئامادەباشییەوە.
لەکاتێکدا، شەپۆلێکی بەهێزی باران بارین ناوچەکانی هەرێمی کوردستانی گرتەوە و بووەهۆی دروستبوونی لافاو، بەتایبەتی لەشاری دهۆک، کە بەهۆیەوە سێ کەس گیانیان لەدەستدا و برینداری لێکەوتەوە، هەروەها ژمارەیەکی زۆریش زیانیان بەرکەوتووە.