پێشبینی دەکرێت بەهۆی نەوتەوە عێراق 20 ملیار دۆلار قازانج بکات

پۆڵەتیک پرێس:

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

حکومەتی عێراق پێشبینی دەکات، بەهۆی بەرزبوونەوەی نرخی نەوتەوە عێراق 20 ملیار دۆلار قازانج دەکات.

مەزهەر محەمەد ساڵح، ڕاوێژکاری دارایی مستەفا کازمی، سەرۆک وەزیرانی عێراق رایگەیاند، “دۆخی دارایی و ئەو پێشبینییانەی دەکرێن ئاماژە بەوە دەکەن کە لەساڵی 2022دا تێکڕای نرخی بەرمیلێک نەوت لە 100 دۆلار کەمتر نابێت”.

وتیشی، “قازانجە داراییەکان بەهۆی بەرزبوونەوەی نرخی نەوتەوە لە 20 ملیار دۆلار کەمتر نابن و عێراق هیچ پێویستییەکی بەوە نابێت کە قەرزبکات”.

جێی ئاماژەیە، عێراق لە بودجەی ساڵانەیدا بەڕێژەی %95 پشت بە داهاتەکانی نەوت دەبەستێت.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا