پۆڵه‌تیك پرێس:
ئه‌ندامێكی لیژنه‌ی دارایی له‌په‌رله‌مانی عێراق ڕایده‌گه‌یه‌نێت، سه‌رۆك وه‌زیران ڕه‌تیكردوه‌ته‌وه عێراق پاره‌ی چاپكردبێت.
پێشتر ده‌نگۆی ئه‌وه هه‌بوو كه حكومه‌تی عێراق پاره‌ی چاپكردووه، ئه‌وه‌ش وه‌ك هه‌وڵێك بۆ چاره‌سه‌ركردنی قه‌یرانی دارایی، به‌ڵام جەمال كۆچەر، ئەندامی لیژنەی دارایی لە پەرلەمانی عێراق به پۆڵه‌تیك پرێس-ی ڕاگه‌یاند:”كاتێك له‌گه‌ڵ سه‌رۆك وه‌زیران كۆبوونه‌وه‌مان ئه‌نجامدا، پرسیارمان كرد ئایا ڕاستە دەڵێن 10 ترلیۆن دینار چاپكراوە، بەڵام وەڵامی سەرۆك وەزیران ئه‌وه‌بوو وتی نەخێر شتی وانەكراوه”.
جه‌مال كۆچه‌ر وه‌تیشی، “وەك و لیژنەی دارایی لەگەڵ ئەوەدا نین كە پارە چاپبكرێت، پارە چاپكردن بە بێ بەرامبەر دانانی پارەی قورس، ئینجا زێڕبێ یان دۆلار زیانه، سەقفێك هەیە دەبێت تێی نەپەڕێنین، لە هەموو حاڵەتیكدا دەبێت 60% پاره‌ی قورست هه‌بێت و بە 40% پاره‌ی نه‌ختینه‌ت هه‌بێت”.
به‌وته‌ی ئه‌ندامه‌كه‌ی لیژنه‌ی دارایی له‌په‌رله‌مانی عێراق، چاپكردنی دراوی عێراق یه‌كێكی دیكه له زیانه‌كانی ئه‌وه‌یه، دراوی عێراقیی بێبه‌ها ده‌كات.
په‌رله‌مانی عێراق هه‌فته‌ی ڕابردوو یاسای كورتهێنانی دارایی په‌سه‌ند كرد، كه له‌ڕێگه‌یه‌وه حكومه‌تی عێراق بۆ دابینكردنی موچه‌ی فه‌رمانبه‌ران و خه‌رجییه‌كانی دیكه قه‌رزیكردووه.