لەشاری سلێمانی ژمارەیەک پڕۆژەی خزمەتگوزاری جێبەجێدەکرێن

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

ئەمڕۆ چوارشەممە6ی کانونی یەکەم، وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار ڕایگەیاند، زیاتر لە 970 ملیۆن دینار بۆ چەند پڕۆژەیەک لەشاری سلێمانی تەرخانکرا.

وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار بڵاویکردەوە،” وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار لە چەند فەرمانێكی وەزاریدا ڕەزامەندی نیشاندا لەسەر خەرجكردنی گوژمەی زیاتر لە 970 ملیۆن دینار بۆ جێبەجێكردنی چەند پرۆژەیەكی خزمەتگوزاریی ئاو و گەشتیاری لە سنووری شاری سلێمانیدا”.

ئاماژەی بەوەکرد، بەپێی فەرمانە وەزارییەكانی وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار لەسەر ڕێژەی 15%ی داهاتی كەرتی گەشتیاری لە سنووری بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی گەشتوگوزاری سلێمانی ڕەزامەندی درا لەسەر خەرجكردنی گوژمەی 214،143،000 دینار بۆ جێبەجێكردنی پرۆژەی دروستكردنی سێتی توالێت و نۆژگە بۆ ناو پاركی هەواری شار.

ڕوونیکردەوە، لەسەر ڕێژەی 17%ی داهاتی ئاو لە سنووری بەڕێوەبەرایەتیی ئاوی سلێمانی ڕەزامەندی درا لەسەر خەرجكردنی گوژمەی 308،277،661 دینار بۆ جێبەجێكردنی پرۆژەی ڕاكێشانی بۆریی دەكتایل لە شەقامی بۆتان/54 بۆ چارەسەركردنی پیسبوونی ئاو، هەروەها لەسەر ڕێژەی 17%ی داهاتی ئاو لە سنووری بەڕێوەبەرایەتیی ئاوی سلێمانی، ڕەزامەندی درا لەسەر خەرجكردنی گوژمەی 107،310،630 دینار، بۆ جێبەجێكردنی پرۆژەی ڕاكێشانی بۆری لە شەقامی ئاشتی و چەند كۆڵانێكی دیكە لە گەڕەكی ئاشتی.

هاوکات، لەسەر ڕێژەی 17%ی داهاتی ئاو لە سنووری بەڕێوەبەرایەتیی ئاوی سلێمانی، ڕەزامەندی درا لەسەر خەرجكردنی گوژمەی 341،180،310 دینار بۆ جێبەجێكردنی پرۆژەی ڕاكێشانی بۆری دەكتایل بۆ بەهێزكردنی تۆڕی ئاوی گەڕەكی شارەوانی/407 لە شاری سلێمانی.

 

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا