باڵیۆزخانەی عێراق لە توركیا كار بۆ گەڕاندنەوەی هاووڵاتییە عێراقییەكان لەو وڵاتە دەكات

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

باڵیۆزخانەی عێراق لە ئەنكەرە ڕایگەیاند، 42 هاوڵاتی عێراقی پەیوەندییان بە باڵیۆزخانەوە كردووە و لە ڕێگەی فڕۆكەخانەی غازی عەنتابەوە گەڕێندراوەنەتەوە بۆ عێراق.

باڵیۆزخانەی عێراق لە ڕاگەیەندراوێكدا بڵاویكردەوە، بە هاوبەشی لەگەڵ كونسوڵخانەی گشتی لە غازی عەنتاب، توانیویانە 42 هاوڵاتی عێراقی لە شوێنی ڕوودانی بومەلەزەكەوە بگوێزنەوە بۆ فڕۆكەخانە و دواتر لەڕێگەی فڕۆكەوە بگەڕێنرێنەوە بۆ عێراق.

لە ڕاگەیەندراوەكەدا باسی لەوەشكردوە، بە بەردەوامی لەگەڵ دەسەڵاتدارانی توركیا لەسەر هێڵن بەمەبەستی دڵنیابونەوە لە هاوڵاتییانی عێراق و هەموو جۆرە هاوكاریەكیان.

ئەمەش دوای ئەوە دێت چەند بومەلەرزەیەك لە ڕۆژانی ڕابردوو لە باكوور و ڕۆژئاوای كوردستان ڕوویاندا، دوێنێ باڵیۆزخانەی عێراق لە توركیا ڕاگەیەندراوێكی بڵاوكردەوە تێیدا داوای لە هاوڵاتییانی عێراق كرد هەر كەسێك ئارەزوی گەڕانەوە دەكات لە توركیاوە بۆ عێراق دەتوانێت پەیوەندییان پێوەبكات و ئاسانكاری گەڕانەوەیان بۆ دەكەن و لە فڕۆكەخانەی غازی عەنتاب فڕۆكەیان بۆ ئامادەكراوە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا