مەلا بەختیار: لەناو یەکێتی نیشتیمانی کوردستان ژەهرخواردکراوم

پۆڵەتیک پرێس:

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

مەلا بەختیار ئەندامی ئەنجومەنی باڵای سیاسی و بەرژەوەندیی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان رایگەیاند، لەناو یەکێتی نیشتیمانی کوردستانەوە ژەهرخواردکراوم.

ئەمڕۆ یەکشەممە لەمیانەی کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا مەلا بەختیار رایگەیاند، لەڕێگەی خواردنەوە ژەهرەکەم پێدراوە، چەند جار و چۆن و لەکوێ ژەهرەکەم پێدراوە، ئەوەیان ناڵێم چونکە لە لێکۆڵینەوەدایە.

لەبارەی ئەوەی ئایا پرسی ژەهرخواردکردنی مەلا بەختیار سیناریۆیە؟ وتی: بەدڵنیاییەوە نەخێر لەماوەی چەند رۆژی داهاتوودا هەموو بەڵگەکان بە زمانی کوردی و ئینگلیزی بڵاودەکەینەوە، هیچ تەمومژێک لەبارەی ژەهرخواردنەکەوە نییە، بە گومان ئاراستە سەرەکییەکەی زانیارییەکانی خۆم ناگۆڕم.

ئاشکراشی کرد، “لەدوای 8ی تەمموزەوە پاکسازی کراوە هێشتا چاکسازی ماوێتی، پاکسازی واتە ئەو کەسانەی دەستیان هەبوو لە دۆخی یەکێتی پێش ئەو ماوەیە، لەلایەن هەڤاڵ بافڵ پاکسازی کراون، بەڵام چاکسازی بەرنامەیە، پڕۆسەیەکی زۆر شەفاف و هەمەلایەنەیە بۆ یەکێتی، ئێمە لە ئەنجومەنی باڵا پێ لەسەر چاکسازی دادەگرین، واتە نەخشەی ژەهرخواردکردنی من لە پێش 8ی تەمموزەوە هەیە”.

ئەوەشی خستەڕوو، “وەزارەتی ناوخۆی عێراق هاتووەتەسەر هێڵ و لێکۆڵینەوە لەم دۆسیەیە دەکات، سەیرە لەناو حزبەکەی خۆت ژەهرخواردبکرێیت و هەواڵگری عێراق پێتبڵێت ئاگات لەخۆت بێت!”.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا