ئیسرائیل: لەنزیک هەولێر دوو درۆنی ئێران خرانەخوارەوە کە بەنیازی تەقاندنەوەیان لە ئیسرائیل ئاڕاستەکرابوون

پۆڵەتیک پرێس:

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

وەزارەتی بەرگریی ئیسرائیل ڕایدەگەیەنێت، دوو درۆنی ئێران مانگی رابردوو لە لایەن هاوپەیمانیی نێودەوڵەتیی دژی داعش لە نزیک شاری هەولێر خرانە خوارەوە، کە ئێران بەرەو ئیسرائیل بەمەبەستی تەقاندنەوەیان ئاڕاستەی کردبوون.

ڕۆژنامەی “جیروزالیم پۆست“ی ئیسرائیلی لە زاری بەرپرسانی وەزارەتی بەرگری ئیسرائیل بڵاویکردەوە، دوو درۆنی ئێرانی لە جۆری “شەهید 136” لەلایەن هاوپەیمانی نێودەوڵەتی بەسەرکردایەتی ئەمریکا لە نزیک هەولێر خراوەتەخوارەوە.

ڕۆژنامە ئیسرائیلییەکە دەشڵێت “دوو درۆنەکە، یەکێکیان لە باشوورەوە بەرەو ئیسرائیل بەڕێکەوتبوو، کاتژمێر 1:44ی بەیانی هەستی پێکرابوو و کاتژمێر 2:19ی بەیانی خرابووە خوارەوە. دووەمیان، لە رۆژهەڵاتی ئیسرائیلەوە بەرەو ئەو ناوچەیە بەڕێککەوتبوو، کاتژمێر 1:46ی بەیانی دۆزرابووەوە و کاتژمێر 2:16ی بەیانی تێکشکێنرابوو”.

ئەوەش لە کاتێکدایە ڕۆژی 13ی ئەم مانگە ئێران بە 12 موشەکی بالیستی موشەکبارانی شاری هەولێری کرد بە بیانوی بوونی بنکەی ئیسرائیل لەو شارە، بەڵام هەرزوو حکومەتی هەرێمی کوردستان ئەو بیانووەی ئێرانی ڕەتکردەوە داوای لێکۆڵینەوەی لەسەر ئاستی عێراق و نێودەوڵەتی کرد.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا