پۆڵەتیك پرێس
لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
بەڕێوەبەرایەتی کۆنتڕۆڵی جۆری دەرمان لە دهۆك كۆمپانیەكی دەرمانی داخست بەهۆی سەرپێچیكردن لە مەرج و رێنماییەکانی وەزارەتی تەندروستی.
بەگوێرەی راگەیەندراوێكی بەڕێوەبەرایەتی کۆنتڕۆڵی جۆری دەرمان KMCA،لە بەردەوامی گەڕان و پشکنینەکانی بەشی چاودێری دەرمان، بەهەماهەنگی لەگەڵ پۆلیسی شارەوانی کۆمپانیایەکی دەرمان لە پارێزگای دھۆک داخرا.
لە راگەیەندراوەكەدا هاتووە، بەھۆی سەرپێچیکردن و لە مەرج و رێنماییەکانی وەزارەتی تەندروستی و بەڕێوەبەرایەتی کۆنتڕۆڵی جۆری دەرمان ئەو كۆمپانیایە داخراوە.
لیژنەکانی چاودێری بازاڕ لە ھەڵمەتی گەڕان و پشکنینەکانیان بەردەوامن لە سەرجەم پارێزگاکان و سەرپێچیکاران رووبەڕووی سزای تووندی یاسایی دەکەنەوە.