کونسوڵخانەی ئەمریکا لە هەرێم هەلی کار بە مووچەی ساڵانەی سێ دەفتەر دۆلار رادەگەیەنێت

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

کونسوڵی گشتیی ئەمریکا لە هەرێمی کوردستان، ژمارەیەک هەلی کار بۆ بوارەکانی وەرگێر و وەرگێڕی راستەوخۆ و پاسەوانی باڵا بە مووچەی ساڵانەی زیاتر لە سێ دەفتەر دۆلار رادەگەیەنێت.

کونسوڵخانەی گشتیی ئەمریکا لە هەرێم رایگەیاند، بە مووچەی زیاتر لە 36 هەزار دۆلاری ساڵانە بۆ کاری پاسەوانی پلە باڵا و وەرگێڕی راستەوخۆ و وەرگێڕی زمانی ئینگلیزی رادەگەیەنێت.

بەگوێرەی زانیارییەکانی فۆڕمەکەی کونسوڵخانەی گشتیی ئەمریکا لە هەرێم، کەسی پێشکەشکار پێویستە بڕوانامەی لە زمانی ئینگلیزیدا هەبێت و لانیکەم 1 ساڵ ئەزموونی لە وەرگێڕانی زمانی ئینگلیزی بۆ کوردی و عەرەبی، هەروەها بە پێچەوانەوە هەبێت.
ئەوەش هاتووە، کاتی پێشکەشکردنی داواکاری وەرگرتن لە نێوان 21-1-2024 تاکو رۆژی 4-2-2024 دەبێت و شێوازی پێشکەشکردن لەرێگەی فۆرمی تایبەتی سەرچاوە مرۆییەکانی کونسوڵخانەی گشتیی ئەمریکاوە دەبێت لە هەرێمی کوردستان.

پێداویستییەکانی پێشکەشکردنی داواکاریی بۆ یەکێک لە هەلەکانی کار لە کونسوڵخانەی گشتیی ئەمریکا لە هەرێمی کوردستان

پاسپۆرت/کارتی نیشتیمانی یاخود رەگەزنامە (جنسییە)
مۆڵەتی مانەوە/ مۆڵەتی کارکردن (بۆ ئەو کەسانەی خەڵکی هەرێم نین)
بڕوانامەی ئامادەیی یان بەرزتر
نمرەی توانستی زمانی ئینگلیزی لە پێگەی دیۆلینگۆ (ئەگەر بەردەست بوو)

بۆ خوێندنەوەی تەواوی مەرجەکان و پێشکەشکردنی داواکاری، سەردانی ئەم بەستەرەیە بکە

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا