عێراق نرخی كڕینەوەی گەنم زیاد دەكات

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

ئەنجومەنی وەزاری ئابوری، بڕیاریدا نرخی كڕینی بەروبومی گەنم لە جوتیارانی عێراق بە بڕی 100 هەزار دینار بۆ تەنێك گەنم زیادبكات.

نووسینگەی ڕاگەیاندنی وەزارەتی كشتوكاڵی عێراق رایگەیاند: لەسەر پێشنیاری محەمەد خەفاجی وەزیری كشتوكاڵ، ئەنجومەنی وەزاری بۆ ئابوری، بڕیاریدا نرخی كڕینی یەك تەن بەروبومی گەنم بكاتە 850 هەزار دینار.

پێشتر نرخی یەك تەن گەنم بە 750 هەزار دیناربوو.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا