سەرۆك وەزیرانی كوەیت دەستی لەكاركێشایەوە

پۆڵەتیك پرێس:
میدیاكانی كوەیت بڵاویانكردەوە، سەرۆك وەزیرانی ئەو وڵاتە دەستلەكاركێشانەوەی پێشكەش بەئەمیری كوەیت كردووە.

میدیاكان بڵاویشیانكردووەتەوە، كە رۆژی ٤شەممە میری كوەیت پێشوازی لە سەرۆك وەزیران كردووەو لە میانەی چاوپێكەوتنەكەیاندا سەرۆك وەزیران نامەی دەستلەكاركێشانەوەكەی پێشكەش ئەمیری وڵات كردووە.

لای خۆیەوە وتەبێژی حكومەتی كوەیت رایگەیاند، وەزیرەكان و جێگری سەرەك وەزیران، كە وەزیری بەرگریشە دەستكێشانەوەیان پێشكەش بە سەرۆك وەزیران كردووە.

میدیاكان ئاماژەیان بەوەكرد، گۆڕانی پەیوەندی نێوان پەرلەمانی كوەیت ناسراو بە (ئەنجوومەنی گەل) و حكومەتی ئەو وڵاتە بەرەو دۆخێكی نالەبار بۆ بەرژەوەندی نیشتمان هۆكارێكی دیاری ئەو هەڵوێستەی ئەنجوومەنی وەزیران بووە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا