نوێترین ئاماری قوربانیانی بومەلەرزەكەی توركیا ئاشكرادەكرێت

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

لە 11یەمین رۆژی بوومەلەرزەكەی مەرەشی باكووری كوردستان، گیانلەدەستدان لە 10 پارێزگای باكووری كوردستان و توركیا گەیشتە زیاتر لە 36 هەزار و ژمارەی بریندارانیش 108 هەزار كەسی تێپەڕاندووە.

بەگوێرەی نوێترین ئامار كە ئەمڕۆ پێنجشەممە لەلایەن سەرۆكایەتیی كارەساتی لەناكاو و فریاگوزاریی توركیا ناسراو بە ئافاد بڵاوكراوەتەوە، بەهۆی بوومەلەرزەكەی مەرەش لە 10 پارێزگادا 36187 كەس گیانیان لەدەستداوە و 108068 كەسیش بریندارن.

ئافاد ئاماژەی بەوەش كردووە، تائێستا 216 هەزار و 347 زیانبەركەوتووی بوومەلەرزەكەی مەرەش گوێزراونەتەوە بۆ پارێزگاكانی دیكە، هەروەها لەدوای بوومەلەرزەكەی 6ی شووبات، كە پارێزگای مەرەش چەقەكەی بوو، تائێستا 4323 پاشلەرزە لە ناوچەكەدا تۆمار كراون.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا