حیزبی دەعوە بڕیاریدا بەسەربەخۆیی بەشداری لە هەڵبژاردنی داهاتووی عێراق بكات

پۆڵەتیك پرێس

سەرکردەیەكی ئیئتیلافی دەوڵەتی یاسا داوای لە حکومەتی عێراق و دەسەڵاتی باڵای دادوەری دەكات کە هیچ هەلێک بە کەس نەبەخشێت  بەتایبەت بۆ ئەو کەسانەی  تۆمەتبارن بە گەندەڵی، هاوكات رایدەگەیەنێت حزبی دەعوە لەدەوڵەتی یاسا جیابۆتەوە.

خالید ئەسەدی سەرکردەی  دەوڵەتی یاسا رایگەیاندووە، کێبەرکێی هەڵبژاردنی پێش وەختەی عێراق زۆر بە زوو دەستی پێکرد ئەوەشوایكردووە هەندێك سود لەپێگەو جێگاكانیان ببینن.

وتیشی:”دەبێت شەڕی دژ بە پرۆسەی دژە گەندەڵی یەکبخرێت بەڵام ئەو پڕۆسەیە بووە بە پڕۆسەی شەڕی ململانێکان لەسەر هەڵبژاردنەکانی داهاتووی عێراق”.

هاوكات رایگەیاندووە، حیزبی داعوەی  عێراق بە تەواوی لە هاوپەیمانی دەوڵەتی یاسا جیابوویەوە و بڕیاریدا بەسەربەخۆیی بەشداری هەڵبژاردنی داهاتووی عێراق بكات.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا