لیوا چەتۆ: كەركوك چارەنووسە

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

بریكاری وەزارەتی ناوخۆی حكومەتی هەرێمی كوردستان سەردانی كەركوكی كرد و رایگەیاند، كەركوك نەدراوە بەدەست قەدەرەوە و كەركوك چارەنووسە.

لیوا چەتۆ ساڵح، بریكاری وەزارەتی ناوخۆی حكومەتی هەرێمی كوردستان لەسەردانیدا بۆسنوری پارێزگای كەروكوك و مەڵبەندی دووی رێكخستنی كەركوكی یەكێتی نیشتمانی كوردستانی راشیگەیاند، حكومەتی عێراق و حكومەتی هەرێم دەتوانن هەماهەنگی بكەن بۆ ئەوەی پارێزگای كەركوك لە تیرۆرستانی داعش بپارێزریت.

ئاماژەی بەوەشكرد، ئامانجی سەردانەكەیان بۆ ئەوەیە بە كەركوكیەكان بڵین لەگەڵتانین و هیچ كات كەركوكمان فەرامۆش نەكردوە ئەوەی پێویست بێت لە پێناو پاراستنی كەركوك و كەركوكیەكان جیبەجێی دەكەین.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا