وەزیرێک لەناو حکومەتەکەی کازمی گومانی گەندەڵی لێدەکرێت

پۆڵەتیک پرێس:

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

سەرچاوەیەکی حکومی ناوی یەکێک لە وەزیرەکانی ناو حکومەتەکەی مستەفا کازمی، سەرۆک وەزیرانی عێراقی ئاشکراکرد، کە لەلایەن دەستەی دەستپاکی فیدڕاڵییەوە بە دۆسیەی گەندەڵی تۆمەتبارکراوە.

سەرچاوەیەک بە میدیاکانی عێراقی ڕاگەیاند، لەلایەن دەستەی دەستپاکی فیدڕاڵییەوە یاداشتێک دژی عادل حاشوش رەکابی، وەزیری ئێستای کار و کاروباری کۆمەڵایەتی عێراق دەرچووە، کە گومانی تێوەگلانی لە چەند دۆسیەیەکی گەندەڵی لێدەکرێت.

ئەوەش لەکاتێکدایە ڕۆژی چوارشەممە دەستەی دەستپاکی فیدڕاڵی عێراق ڕایگەیاند، 98 فەرمانی دەستگیرکردن و لێکۆڵینەوە لەسەر دۆسیەکانی گەندەڵی لەماوەی مانگی ئەیلولی ڕابردوودا دەرچووە، کە 85 لەو فەرمانانە دژی گەورە بەرپرسانی ئێستا و ڕابردووی حکومەتەکانی عێراق بوون.

پەخشی راستەوخۆی رادیۆ پۆلەتیک