پۆڵەتیک پرێس
لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
گوندی لهێبان لە سنووری سەرگەڕانی كەركوك، بەهۆی هەڕەشەی داعشەوە بەتەواویی چۆڵكرا و كەمێك پێش ئێستا داعش چووە ناو گوندەكە و بەشێكی ماڵەكانی سووتاند.
دانیشتوانی گوندی لهێبان رایدەگەیەنن، دوای چۆڵكردنی گوندەكەیان بەهۆی ئەو مەترسیەی لەسەر ژیانیان هەبوە، چەكدارانی داعش چونەتە ناو گوندەكە و ئاگریان لە گوندەكە بەرداوە.
درەنگانی شەوی رابردوو ژمارەیەك چەكداری داعش هێرشیان كردەسەر گوندی لهێبان و روبەروبونەوە لەنێوان دانێشتوانی گوندی لهێبان و ئەو چەكدارانەدا دروستبووە، بەڵام هیچ زیانێكی گیانی لێنەكەوتەوە.