تورکیا.. بەهۆی باران بارینەوە 7 کەس بوونە قوربانی

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

شەوی رابردوو بەهۆی بارانبارینی بەخوڕ لە باکووری شاری ئەستەنبوڵ لە تورکیا، سێ کەس گیانیان لەدەست دا و چواری کەسی دیکەش تا ئێستا بێسەروشوێنن.

شەوی رابردوو سێشەممە، تۆفان و بارانێکی بەخوڕی چاوەڕوان نەکراو ناوچەی باشەکشیری شاری ئەستەنبوڵی تورکیای گرتۆتەوە و دەیان کەس شەوی رابردوو لە باڵەخانەکا گیریان خواردبوو، پۆلیس بۆ رزگارکردنی خەڵکەکە ناچاربوو چەندین وێستگەی میترۆ و شوێنی گشتی دابخات بۆ رێگریکردن لە حاڵەتی گیان لەدەستدانی تر.

بەڕێوەبەرایەتی کەشناسی و بومەلەرزەزانی تورکیا AFAD، ئاگادارییەکی بڵاوکردەوە و رایگەیاند کە تۆفانەکە لە شەوی رابردووەوە دەستی پێکردووە و تا ئەمڕۆ بەیانی بەردەوام دەبێت.

بەهۆی بارانە بەخوڕەکەی شەوی رابردووی ئەستەنبوڵ، سێ کەس گیانیان لەدەستداوە کە دووانیان گەشتیارن و لەناو خێمەیەکی گەشتیاریدا مابوونەوە، بەهۆی بەخوڕی شەپۆلی ئاوەکە لەئەو شارە گیانیان لەدەست داوە. عەلی یەرلی کایا، وەزیری ناوخۆی تورکیا رایگەیاند 4 کەس بێسەروشوێن بوون لەوکاتەی شەپۆلی بەخوڕی ئاوەکە خۆی کردووە بەناو خێمەکاندا و توانیوویانە 12 کەسیان لێ رزگار بکەن.

لە دوێنێ سێشەممەوە، شەپۆلێکی بەخوڕی بارانبارین تورکیا، یۆنان و بولگاریای گرتۆتەوە، تا ئێستاش بەهۆی تۆفانەکانی ئەو وڵاتانەوە، 7 کەس گیانیان لەدەستداوە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا