سەرۆکوەزیرانی پێشووی پاکستان بە 10 ساڵ زیندانیکردن سزادرا

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

سەرکوەزیرانی پێشووی پاکستان و وەزیری دەرەوەی پێشووی پاکستان بە تۆمەتی ئاشکراکردنی نهێنییەکانی دەوڵەت، لەلایەن دادگایەکی تایبەتی وڵاتەکەیانەوە بە 10 ساڵ زیندانیکردن سزادران.

دادگایەکی پاکستان بە تۆمەتی ئاشکراکردنی نهێنییەکانی دەوڵەت سزای 10 ساڵ زیندانیکردنی بۆ هەریەکە لە عیمران خان، سەرۆکوەزیرانی پێشوو و شا مەحموود قوڕەیشی، وەزیری دەرەوەی پێشووی پاکستان دەرکرد.

دۆسییەکە پەیوەندیی بەو تۆمەتانەوە هەیە کە باس لەوە دەکەن عیمران خان، ناوەڕۆکی برووسکەیەکی باڵیۆزێکی وڵاتەکەی لە ئەمریکا بڵاوکردووەتەوە کە بۆ حکومەتی ئیسلام ئاباد نێردرابوو، ناوەڕۆکی برووسکەکە پەیوەندی بە تۆمەتەکانی عیمران خانەوە هەیە کە چۆن پلانگێڕی لەدژ کراوە لەلایەن سوپا و سیاسەتمەدارەکانی پاکستان بۆ دوورخستنەوەی لە دەسەڵات لە ساڵی 2022 دا.

ئەو لە ساڵی 2018 تاکو 2022 لە پۆستی سەرۆکوەزیرانی پاکستاندا بوو، عیمران خان بەهۆی تۆمەتبارکردنی بە چەندین دۆسیەی جیاواز لەنێویاندا، سپیکردنەوەی پارە، فرۆشتنەوەی دیارییە فەرمییەکانی دەوڵەت و بڵاوکردنەوەی نهێنی دەوڵەت بە زۆرینەی دەنگ متمانەی لێ وەرگیرایەوە.

عیمران خانی تەمەن 70 ساڵ، رۆژی شەممە رێککەوتی 5ـی ئابی ساڵی رابردوو، دادگای ئیسلام ئاباد بە تۆمەتی دەستخستنی پارە بە شێوەی نایاسایی و فرۆشتنەوەی دیارییە فەرمییەکانی حکومەت، فەرمانی دەستگیرکردنی بۆ دەرکرد. هەرزوو پۆلیس و سوپای ئەو وڵاتە لە شاری لاهۆر لە ماڵەکەی خۆیدا دەستگیریان کرد، لەوکاتەوە عیمران خان لە زینداندایە و ئەمڕۆ بەشێوەیەکی فەرمی دادگای تایبەتمەند بە کەیسەکەی، سزای 10 ساڵ زیندانیکردنی بۆ دەرکرد.

عیمران خان سەرۆکی پارتێکی سیاسیی پاکستانە بەناوی پارتی تەحریک ئینساف، سزادانی عیمران خان پێش 10 رۆژ لە ئەنجامدانی هەڵبژاردنەکانی پەرلەمانی ئەو وڵاتە دێت کە وا بڕیارە لە رۆژی 8ـی شووباتی 2024 بەڕێوەبچێت.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا