پۆڵەتیك پرێس
لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
بەرەبەیانی ئەمڕۆ کاتژمێر 7، ئاگربەستە کاتییەکەی نێوان ئیسرائل و حەاس لە غەززە کۆتاییهات و چەند خولەکێک پاش ئاگربەستەکە، ئیسرائیل هێرشەکانی بۆسەر چەکدارای بزووتنەوەی حەماس دەستپێکردەوە.
ئەمڕۆ هەینی کاتژمێر 7ـی بەرەبەیان، دەنگی تەقە و تۆپ و فڕۆکەکان جارێکی دیکە لەغەززە دەرکەوتنەوە و پاش 7 رۆژ لە ئاگربەست، شەڕ دەستیپێکردەوە.
کەمتر لە دوو کاتژمێر دوای تەواوبوونی ئاگربەستەکە، بەرپرسانی تەندروستی غەززە رایانگەیاند کە لە هێرشە ئاسمانییەکان کە لانیکەم هەشت ماڵیان گرتەوە، 54 کەس کوژراون و دەیان کەسیش برینداربوون.
ئاگربەستی حەوت رۆژە کە لە 24ی ئەم مانگەوە دەستیپێکرد و دوجار درێژکرایەوە، بەهۆی ئاگربەستەکەوە تواندرا ئاڵوگۆڕ بە دەیان بارمتە کە لە غەززە بە سەدان بەندکراوی فەڵەستینی بکرێت و ئاسانکاری بۆ هاتنە ناوەوەی هاوکارییە مرۆییەکان بۆ ناو کەرتی غەززە کرد.