پۆڵەتیك پرێس
لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
سەرۆكی فەرەنسا و سەرۆك وەزیرانی عێراق بە تەلەفۆن تاوتوێی پەیوەندییە دووقۆڵی و ئابوورییەكانی نێوان پاریس و بەغدا دەكەن.
رۆژی شەممە 25_3_2023، محەمەد شیاع سودانی، سەرۆك وەزیرانی عێراق پەیوەندییەكی تەلەفۆنی لەگەڵ ئیمانوێل ماكرۆن، سەرۆكی فەرەنسا ئەنجامدا.
نووسینگەی راگەیاندنی سەرۆك وەزیرانی عێراق بڵاویكردەوە، لە پەیوەندییە تەلەفۆنییەكەدا، هەردوولا تاوتوێی پتەوكردنی پەیوەندییە دووقۆڵییەكان و بەردەوامیدان بە كار و هاوبەشی ئابووری و بەرژەوەندییەكان كرا.
ئەوەشهاتووە، لە چوارچێوەی بەرنامەیەكی كاریگەری ئابووری و خزمەتگوزاریدا، سوودانی دڵنیایی داوەتە ماكرۆن لەوەی كە عێراق دەرگای وەبەرهێنان و هاوبەشی ئابووری بە رووی هەموو دۆستانیدا دەكاتەوە.