لە ڕووداوێکی هاتووچۆدا کەسێک گیانی لەدەستدا

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی سۆران ڕایگەیاند، لەئەنجامی ڕووداوێکی هاتووچۆ کەسێک گیانی لەدەستدا و یەکێکی دیکەش برینداربوو.

ئەمڕۆ سێشەممە13ی شوبات، هاتووچۆی سۆران بڵاویکردەوە،” ئاگادارکراینەوە لە هەبوونی ڕووداوێکی ھاتووچۆ لە جۆری لادان لە ڕێگا و وەرگەران،‌ لەلایەن ئۆتۆمبیلی جۆری نیسان لە قەزای سیدەکان رێگای گەلی لێتان نزیک گوندی ماوەت”.

ئاماژەی بەوەکرد، لەئەنجامی ڕووداوەکە سەرنشینێک گیانی لەدەستدا و شوفێرەکەش بەسەختی برینداربوو.

ڕوونیکردەوە، هۆکاری رووداوەکە بۆ پابەندنەبوونی شوفێرەکە بە رێنمایەکان و خێرا لێخورین دەگەڕێتەوە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا