پۆڵەتیک پرێس
لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
بەڕێوەبەرايەتی نەهێشتنی ماددە هۆشبەرەکان رایدەگەیەنێت سێ بازرگانی ماددە هۆشبەرەکان دەستگیرکران و دەستگیرا بەسەر بڕی پێنج کیلۆگرام ماددەی هۆشبەر لەجۆری کریستاڵ .
بەڕێوەبەرايەتی نەهێشتنی ماددە هۆشبەرەکان رایگەیاند، دوای ئەوەی لە چەند رۆژی ڕابردوو زانیاری ئەوەمان پێگەیشت کەوا بڕی پێنج کیلۆگرام ماددەی هۆشبەر لەجۆری کریستاڵ هێنراوەتە ناو شاری هەولێر بە مەبەستی فرۆشتن و ساغکردنەوەی، لەلایەن تیمەکانی بەڕێوەبەرایەتیەکەمان لێکۆڵینەوەو بەدواداچوونی ورد ئەنجامدرا و توانرا شوێنی دوو کەسی بیانی لە هۆتێلێک دەستنیشان بکرێت.
ئەوەشهاتووە، دوای وەرگرتنی بڕیاری دادوەری لێکۆڵینەوەی ئاساییش، لە شەوی5/6_1_2024 سێ کەس دەستگیرکران.
هێما بەوەشکراوە، لە ئەنجامی لێکۆڵینەوە بڕی پێنج کیلۆگرام ماددەی هۆشبەر لەجۆری کریستاڵ لەناو ئۆتۆمبێلەکەیان کەزۆر بە وردی جێسازی بۆکرابوو، دۆزرایەوەو دەستی بەسەرداگیرا.