تەقاندنەوەی بەنداوی نۆڤا كاخۆڤكا چارەنووسی جەنگی رووسیا و ئۆكرانیا بەرەو كوێ‌ دەبات؟

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

لەدوای تەقاندنەوەی بەنداوی نۆڤا كاخۆڤكا، كە مەترسییەكی گەورەی بۆسەر دانیشتووانی پارێزگای خێرسۆن لە باشووری ئۆكرانیا دروستكردووە، پێدەچێت ئەو جەنگەی بە تانك و زریپۆش و درۆن و یەكەی سەربازی دەستی پێكرد، بچێتە قۆناغێكی نوێوە، تەقاندنەوەی بەنداوی نۆڤا كاخۆڤكا هێندەی تر ئاگری شەڕی رووسیاو ئۆكرانیای گەرم كردووە.

دوای تەقاندنەوەی بەنداوەكە هەزاران كەس بێ‌ ماڵ و حاڵ بوون و بەشێكی زۆری ماڵەكانیش ژێرئاو كەوتوون.
بەهۆی تەقاندنەوەی بەنداوی نۆڤا كاخۆڤكا دەسەڵاتدارانی لایەنگری ڕووسیا سەپاندنی باری نائاسایییان لە ناوچە كۆنتڕۆڵكراوەكانیان لە پارێزگای خێرسۆن لە باشووری ئۆكرانیا ڕاگەیاند.

دوای تەقاندنەوەی بەنداوەكە هەزاران كەس بێ‌ ماڵ و حاڵ بوون و بەشێكی زۆری ماڵەكانیش ژێرئاو كەوتوون

دەسەڵاتدارانی خۆجێیی لایەنگری ڕووسیا باس لەوەدەكەن، ڕاگەیاندنی باری لەناكاو دوای بەرزبوونەوەی ئاستی ئاو هات، ئاماژەیان بەوەدا كە نزیكەی دوو هەزار و 700 ماڵ ژێرئاوكەوتوون و نزیكەی هەزار و 300 كەسیش لە ناوچە لافاواوییەكان رزگاركراون.


میدیاكانی ڕووسیا لە زاری ڤلادیمێر لیۆنتیڤ، سەرۆكی شارەوانی نۆڤا كاخۆڤكای لایەنگری مۆسكۆوە بڵاویانكردەوە، دوای ئەو لافاوەی كە ناوچەكەی گرتووەتەوە، لانیكەم حەوت كەس بێسەروشوێن بوون.

شارەزایان و شرۆڤەكارانی سەربازی باس لەوەدەكەن كە بۆردومانكردنی بەنداوی نۆڤا كاخۆڤكا لە باشووری ئۆكرانیا كاریگەری خۆی دەبێت و پێشبینیشیان كرد كە ئەمە كار لەسە ڕەوتی شەڕەكە و ئامادەیی كیێڤ بۆ هێرشی دژە هێرشەكەی بكات كە لەم دواییانەدا زۆر باسی لێوە دەكرێت.

كرملین و كیێڤ یەكتر تۆمەتبار دەكەن

كۆشكی كریملین رایدەگەیەنێت، تەقاندنەوەی بەنداوی نۆڤا كاخۆڤكا، كارێكی تێكدەرانەی بەئەنقەستە و لەلایەن ئۆكرانیاوە ئەنجام دراوە بە مەبەستی بێبەشكردنی هەرێمی دوورگەی كرێمە لە ئاو.

رۆژی سێشەممە 6ی حوزەیرانی 2023 كۆشكی كریملین لە یەكەم كاردانەوەی بەرامبەر بە تەقاندنەوەی بەنداوی نۆڤا كاخۆڤكا رایگەیەندراوێكی بڵاوكردەوە و تێیدا رایگەیاندووە، ئۆكرانیا بەو كارە تێكدەرانەی ئەنجامی دەدات، رووبەڕووی چارەنووسێكی خراپ دەبێتەوە.

دیمیتری بیسكۆڤ، وتەبێژی كۆشكی كریملین رایگەیاندووە، ئۆكرانیا بە ئەنقەست بەنداوەكەی تەقاندووەتەوە، بۆ ئەوەی چاوەكان لەسەر هێرشە پێچەوانە شكستخواردووەكانی لاببات.

فەرماندەیی هێزە چەكدارەكانی ئۆكرانیاش بڵاویكردەوە، قەبارەی زیانەكان و خێرای دەرپەڕینی ئاو لە بەنداوەكە و ئەو ناوچانەی زیانمەند دەبن، هەڵسەنگاندنیان بۆ دەكرێت.

 

سەرۆكی ئۆكرانیا ڕایگەیاند، تێكدانی بەنداوی نۆڤا كاخۆڤكا كردەوەیەكی بە ئەنقەست بووە لەلایەن ڕووسیاوە

فەرماندەیی هێزە چەكدارەكانی ئۆكرانیا هۆشداریشیدا، تەقاندنەوەی بەنداوەكە هەڕەشەی دروستبوونی لافاو لەناوچەكانی نزیك رووباری دینپرۆ دروست دەكات، هەروەها كاریگەری لەسەر دابینكردنی ئاو بۆ نیمچە دوورگەی كریمیاش دەبێت.

لای خۆیەوە ڤۆلۆدیمیر زێلێنسكی، سەرۆكی ئۆكرانیا ڕایگەیاند، تێكدانی بەنداوی نۆڤا كاخۆڤكا كردەوەیەكی بە ئەنقەست بووە لەلایەن ڕووسیا و كاریگەری لەسەر هەوڵەكانی ئۆكرانیا بۆ وەرگرتنەوەی زەوییەكانی نابێت.

لەلایەكی دیكەوە یانس ستۆلتنبێرگ، ئەمینداری گشتی پەیمانی ناتۆ رایگەیاند، تەقاندنەوەی بەنداوی نۆڤا كاخۆڤكا، وەحشیگەریەتی رووسیا لە ئۆكرانیا نیشان دەدا.

هەروەها جۆن كێربی وتەبێژی ئەنجومەنی ئاسایشی نیشتمانی ئەمەریكا رایگەیاند، هێشتا بە دیاریكراوی نازانین لە بەنداوی نۆڤا كاخۆڤكا چی روویداوە و چاودێری دۆخەكە دەكەین و زانیاری لەبارەوە كۆدەكەینەوە.

كێربی هەروەها دەڵێ، هەندێك راپۆرت هەن باس لەوە دەكەن رووسیا ئەنجامدەری هێرشەكەیە و بەهۆیەوە خەڵكی ئۆكرانی گیانیان لەدەستداوە و هەزارن كەسیش ماڵەكانیان بەجێهێشووە و زیانێكی زۆریش بەر ناوچەكە كەوتووە.

دروستكردنی بەنداوەكە بە بەرزی 30 مەتر و درێژی 2.3 كیلۆمەتر لە ساڵی 1956 لەسەر ڕووباری دنیپرۆ وەك بەشێك لە وێستگەی كارەبای ئاوی كاخۆڤكا تەواو بووە.

وێرانكردنی بەنداوەكە قەیرانێكی مرۆیی نوێ لە ناوەڕاستی ناوچەی جەنگدا دروست دەكات

كیێڤ هۆشداری دا لە “كارەساتێكی ئەتۆمی” دوای وێرانكردنی بەنداوی نۆڤا كاخۆڤكا لە ناوچەی خێرسۆن لە باشووری ئۆكرانیا، بەڵام ئاژانسی نێودەوڵەتی وزەی ئەتۆمی ڕایگەیاند، هەڵسەنگاندنی ئێستا ئاماژە بەوە دەكات كە هیچ مەترسییەكی ڕاستەوخۆ لەسەر سەلامەتی وێستگەی زاپۆریژیا نییە.

بەنداوەكە دەكەوێتە سەر ڕووباری دنیپرۆ كە ئاو بۆ ساردكردنەوەی وێستگەی ئەتۆمی زاپۆریژیا دابین دەكات كە لەلایەن هێزەكانی ڕووسیا كۆنترۆڵكراوە و گەورەترین وێستگەی ئەتۆمییە لە ئەوروپا.

وێرانكردنی بەنداوەكە قەیرانێكی مرۆیی نوێ لە ناوەڕاستی ناوچەی جەنگدا دروست دەكات و هێڵەكانی پێشەوە دەگۆڕێت، لە كاتێكدا ئۆكرانیا خۆی ئامادە دەكات بۆ دەستپێكردنی هێرشێكی پێچەوانەی چاوەڕوانكراو بۆ دەركردنی هێزەكانی ڕووسیا لە خاكەكەیدا.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا