فرۆشی دراوی قورس لە بانکی ناوەند زیاددەکات

پۆڵەتیک پرێس:

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

فرۆشی دراوی قورس لە بانکی ناوەندی عێراق زیادیکرد و گەیشتە 189 ملیۆن دۆلار.

میدیاکانی عێراق بڵاویانکردەوە، ئەمڕۆ چوارشەممە کڕین و فرۆشی دراوی قورس لە بانکی ناوەندی عێراق بەڕێژەی %4.42 زیادیکردووە و گەیشتووەتە 189 ملیۆن و 25 هەزار و 990 دۆلاری ئەمریکی.

ئاماژە بەوەشکراوە، هەر دۆلارێک بەرامبەر بە هەزار و 460 دینار مامەڵەی پێوەکراوە.

ئەوەش لەکاتێکدایە، رۆژی سێشەممە، کڕین و فرۆشی دراوی قورس لە بانکی ناوەندی عێراق گەیشتە 181 ملیۆن و 912 هەزار و 19 دۆلار.

پەخشی راستەوخۆی رادیۆ پۆلەتیک