نرخی نەوت بەرزبووەوە

پۆڵەتیک پرێس:

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

ئەمڕۆ سێشەممە نرخی نەوت لە بازاڕەکانی جیهاندا بەرزبووەوە و بەهای بەرمیلێک نەوتی خاوی برێنت 79 دۆلاری تێپەڕاند.

بەگوێرەی دوایین ئامارەکانی ماڵپەڕی ئۆیڵ پرایز، لە ئێستادا یەک بەرمیل نەوتی خاوی برێنت بە 79 دۆلار و 35 سەنت لە بازاڕەکانی جیهاندا مامەڵەی پێوەدەکرێت.

هاوکات، یەک بەرمیل نەوتی خاوی ئەمریکی بە 74 دۆلار و 33 سەنت لە بازاڕەکانی جیهاندا مامەڵەی پێوەدەکرێت.

شرۆڤەکارانی بانکی ئەمریکا پێشبینی دەکەن بەهۆی ئاسانکردنەوەی ڕێوشوێنەکانی ڤایرۆسی کۆرۆناوە خواست لەسەر نەوت زیادبکات و بەهۆی ئەمەوە نرخەکانی نەوت بەرزببنەوە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا