باڵیۆزخانەی ئەمریکا لە بەغدا زەنگی ئاگادارکرنەوەی لێدا

پۆڵەتیک پرێس:
کەمێک پێش ئێستا باڵیۆزخانەی ئەمریکا لە بەغدا زەنگی ئاگادارکردنەوەی لێدا، ئەوەش هاوکاتە لەگەڵ کشانەوەی سوپای ئەمریکا لە عێراق.

ئەمڕۆ شەممە سیستمی زەنگی ئاگادارکردنەوەی باڵیۆزخانەی ئەمریکا لە بەغدا چالاککرا، ئەوەش وەک ئامادەکارییەک بۆ هەر ئەگەرێکی چاوەڕواننەکراو لەگەڵ کشانەوەی سوپای ئەمریکا لە عێراق.

ڕۆژی هەینی فرانک ماکێنزی، فەرماندەی فەرماندەیی ناوەندیی هێزەکانی ئەمریکا ڕایگەیاند، لەگەڵ نزیکبوونەوەی وادەی کشانەوەی ئەمریکا لە عێراق ئەگەری هێرشی میلیشیا شیعەکان بۆسەر سوپای ئەمریکا لە ئارادایە.

بڕیارە کۆتایی ئەم مانگە دواین سەربازی شەڕکەری ئەمریکا خاکی عێراق جێبهێڵێت، بەڵام بەوتەی ماکێنزی، سوپای وڵاتەکەی دوو هەزار و 500 سەرباز لە عێراق دەهێڵێتەوە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا