بە ڤیدیۆ… بایدن هۆشداری دەداتە كارمەندانی كۆشكی سپی

پۆڵەتیك پرێس

سەرۆكی نوێی ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمریكا، لەیەكەم رۆژی دەستبەكاربونیدا هۆشداریەكی توندی بۆ نزیكەی هەزار كارمەندی كۆشكەكە دەركردووە.

لە هۆشدارییەكەیدا بایدن دەڵێت، “رێز لە هاوپیشەكانتان بگرن، ئەگەر نا لێرە دەڕۆنە دەرەوە”.

هاوكات لە ژووری نان خواردن بە كارمەندەكانی دەڵێت، “ئەگەر ببینم و ببیستم بەبێ رێزی مامەڵە لەگەڵ یەكتردا دەكەن، بەڵێن دەدەم كە هەر ئێستا لەسەر كار لاتان ببەم”.

هەروەك داواشیكرد، ئەوان لە كۆشكی سپین بۆیە پێویستە بەڕێز و هۆشیارییەوە كار بكەن.

رۆژی 20ی ئەم مانگە جۆ بایدن وەك 46 هەمین سەرۆكی ئەمریكا سوێندی یاسایی خواردو چووە كۆشكی سپییەوە، بەردەوام سەرۆكە نوێیەكانی ئەمریكا لەگەڵ دەستبەكاربوونیاندا هۆشداریی و رێنمایی نوێ دەدەنە كارمەندانی كۆشكی سپی تاوەكو بۆ چوار ساڵی حكومڕانییەكەی بەشێوەیەكی باش كارەكانیان بكەن.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا