پۆڵه‌تیك پرێس:
په‌رله‌مانتارێكی هاوپه‌یمانی فه‌تح له په‌رله‌مانی عێراق هۆشداریده‌داته حكومه‌تی عێراق، ئه‌گه‌ر به‌های دۆلار به‌رامبه‌ر دیناری عێراقیی دانه‌به‌زێنێت، ئه‌وا متمانه له حكومه‌ت ده‌سه‌ندرێته‌وه.
موختار موسه‌وی، ئه‌ندامی په‌رله‌مانی عێراق له‌هاوپه‌یمانی فه‌تح به‌میدیای عێراقیی وتووه، “قسه‌كانی وته‌بێژی حكومه‌تی عێراق له‌باره‌ی پابه‌ندنه‌بوونی حكومه‌ت بۆ بڕیاره‌كانی په‌رله‌مانی عێراق له‌باره‌ی دابه‌زاندنی به‌های دۆلار، واده‌كات په‌رله‌مان به‌ره‌و ده‌نگدان بۆ متمانه‌سه‌ندنه‌وه له حكومه‌ت بچێت”.
ئه‌و په‌رله‌مانتاره‌ی فه‌تح ده‌شڵێت “پێویسته حكومه‌ت به‌و بڕیاری زیادكردنی به‌های دۆلاردا بچێته‌وه و بیگه‌ڕینێته‌وه ئاستی پێشوو، یاخود به‌هایه‌كی نوێ و گونجاو بۆ دۆلار به‌رامبه‌ر دیناری عێراقیی دابنێت”.
موسه‌وی پێداگریشده‌كات له‌وه‌ی “پڕۆژه‌یه‌ك هه‌یه بۆ بانگهێشتكردنی حكومه‌تی عێراق بۆ په‌رله‌مان، ئه‌گه‌ر حكومه‌ت ڕه‌زامه‌ندی نه‌دا له‌سه‌ر كه‌مكردنه‌وه‌ی به‌های دۆلار”.