بە یادكردنەوەی كۆمەڵكوژی ئەرمەنەكان بایدن توركیا توڕە دەكات

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

جۆ بایدن سەرۆكی ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمەریكا بە بڵاوكردنەوەی بەیاننامەیەك ڕێزی لە یادی قوربانیانی جینۆسایدی ئەرمەنەكان لە لایەن توركە عوسمانییەكانەوە گرت و ئەمەش بووە هۆی توڕەكردنی حكومەتی توركیا.

بایدن دەڵێت كە لە 24ی مانگی چواری ساڵی 1915 دەسەڵاتدارانی عوسمانی ڕووناكبیران و سەركردەكانی كۆمەڵگەی ئەرمەنەكانیان لە قوستەنتینیە دەستگیركرد، ئەمە دەستپێكی هەڵمەتێكی بەبەرنامەی توندوتیژییان لە دژی كۆمەڵگەی ئەرمەنیەكان بوو. لە ساڵانی دواتردا یەك ملیۆن و نیو ئەرمەنی دەركران و كۆمەڵكوژكران_ كارەساتێك كە بۆ هەمیشە كاریگەری لەسەر نەوەكانی خێزانە ئەرمەنەكان دروستكرد.

بایدن باس لەوەش دەكات، لە كاتێكدا ئێمە لەگەڵ گەلانی جیهاندا یادی ئەم مێژووە پڕ لە ئازارە دەكەینەوە، بیر لە خۆڕاگری و ئیرادەی گەلی ئەرمەنیش دەكەینەوە. بۆیە زۆرێك لەوانەی كە لە مردن ڕزگاریان بوو، ناچار بوون ژیانێكی نوێ لە خاكە نوێیەكاندا دەستپێبكەن- لەنێویاندا ئەمەریكا.

جۆ بایدن وێڕای ستایشی خۆڕاگری و ئیرادەی ئەرمەنەكان لە دوای جینۆسایدەكەی 108 ساڵ لەمەوبەر، وتی ئەوان بە ئومێدەوە ڕووبەڕووی بەدكاران بوونەتەوە و كۆمەڵگەكانیان ئاوەدانكردەوە و خێزان و كولتووری خۆیان پاراستووە.

بەیاننامەكەی جۆ بایدن بووەتە هۆی توڕە كردنی حكومەتی توركیا و وەزیری دەرەوەی توركیا دەڵێت: كەس بۆی نیە وانەمان لەسەر مێژووی خۆمان پێبدات.

مەولود چاوشئۆغڵو لە تویتێكدا بەبێ ئەوەی ناوی بایدن بهێنێت دەڵێت: دیسانەوە هەوڵێكی تری چەواشەكاری سیاسی بۆ شێواندنی مێژوو!

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا