خشتەی نوێی دابەشکردنی مووچەی فەرمانبەران ڕادەگەیەنرێت

پۆڵەتیک پرێس:

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

سەرچاوەیەک لە وەزارەتی دارایی و ئابووری هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، 900 ملیار دینار بۆ دابەشکردنی مووچەی مانگی هەشت لەبەردەستە.

بەگوێرەی زانیارییەکانی سەرچاوەیەک لە وەزارەتی دارایی و ئابووری هەرێمی کوردستان، “پارەی پێویست بۆ دابەشکردنی مووچەی مانگی هەشت ئامادەیە و لە چەند ڕۆژی داهاتوو خشتەی نوێی دابەشکردنی مووچە ڕادەگەیەندرێت”.

لەلایەکی دیکەوە سەرچاوەیەکی دیکە ئاماژەی بەوەکرد، “پێویستە خشتەی مووچە پێش 25ی مانگ ئامادە بکرێت و دواتر چاوەڕێی بڕیاری دابەشکردنی دەکەن”.

ئەوەش لەکاتێکدایە ئەمڕۆ دووشەممە دابەشکردنی مووچەی مانگی حەوت لە هەرێمی کوردستان کۆتایی پێهات.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا