نرخی نەوت دادەبەزێت

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

ئەمڕۆ پێنجشەممە لەدوای ئەوەی بەهۆی بەرزبوونەوەی نرخی نەوت لەماوەی ئەم چەند رۆژەی رابردوو ترس لەسەر کەمبوونەوەی داواکارییەکان لەسەر سوتەمەنی دروست بوو، نرخی نەوت دابەزی.

بەپێی دوایین ئاماری ماڵپەڕی ئۆیڵ پرایز، لە ئێستادا یەک بەرمیل نەوتی خاوی برێنت لە بازاڕەکانی جیهان بە 80 دۆلار و 85 سەنت مامەڵەی پێوەدەکرێت.

هەر بەپێی ئەو ماڵپەڕە، لە ئێستادا یەک بەرمیل نەوتی خاوی ئەمریکی لە بازاڕەکانی جیهان بە 76 دۆلار و 75 سەنت مامەڵەی پێوەدەکرێت.

رۆژی دووشەممەی رابردوو، رێکخراوی ئۆپیک پڵەس رایگەیاند، پابەند دەبێت بە رێککەوتنی زیادکردنی هەنگاو بە هەنگاوی بەرهەمهێنانی نەوت، هەر ئەمەش بووەهۆی ئەوەی نرخی نەوت بەشێوەیەکی بەرچاو بەرزببێتەوە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا