یۆنان: توركیا بەشەڕ هەڕەشە لە دراوسێكانی دەكات

پۆڵەتیك پرێس

وەزیری دەرەوەی یۆنان رایگەیاند، توركیا لە سەر خاكی بیانی دەست بە پرۆسەی سەربازی دەكات و بەشەڕ هەڕەشەی داگیركردنی وڵاتانی دراوسێی دەكات.

نیكۆس دینداس وەزیری یۆنان رایگەیاند، توركیا بەردەوامە لە هەڕەشەكانی بۆ سەر وڵاتانی دراوسێی خۆی، بەڵام ئەوان دەیانەوێت توركیا دراوسێیەكی باش بێت بۆیان، خواستی وڵاتەكەشی بۆ گفتوگۆ لەگەڵ توركیا نیشاندا.

ئەوەش دوای ئەوە دێت لەماوەی رابردودا توركیا هەوڵەكانی بۆ گەڕان بەدوای وزەدا لە دەریای ناوەڕاست چڕكردەوە.

ئەوەش نیگەرانی وڵاتانی لێكەوتەوەو یەكێتی ئەوروپاش چەندینجار هۆشداری دایە توركیا، دواتریش بەهۆی ئەو فشارانەوە توركیا كارەكانی راگرت، بەڵام لە چەند رۆژی رابردودا دیسان دەستی بەجموجوڵەكانی كردەوە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا