خوێندنەوەی دووەم بۆ پرۆژە یاسای بودجەی گشتی دەكرێت

پۆڵەتیك پرێس

بڕیاڕە رۆژی سێ شەمە، 11كانوونی دووەم پەرلەمانی عێراق خوێندنەوەی دووەم بۆ پرۆژە یاسای بودجەی گشتی عێراق بۆ ساڵ ی2021 بكات.

بەپێی راگەیەنراوی سەرۆكایەتی پەرلەمانی عێراق، كۆبونەوەكە لە كاتژمێر سێی پاش نیوەڕۆ دەكرێت و تێیدا گفتوگۆ لەبارەی رەشنوسی پرۆژە یاساكەوە دەكرێت.

ئەوەش خراوەتەڕوو، رێكارەكانی خوێندنەوەی دووەم بۆ پرۆژە یاساكە ئەنجام دەدرێت.

لەچەند رۆژی رابردودا پەرلەمانی عێراق خوێندنەوەی یەكەمی بۆ پرۆژە یاسای بودجە كرد، لەئێستاشدا چاوەڕوان دەكرێت دوای خوێندنەوەی دووەم رەشنوسەكە رادەستی لیژنەی دارایی پەرلەمان بكرێت.

بەپێی وتەی پەرلەمانتاران ئەگەر هەمواری بڕگەو ماددەكانی یاساكە نەكرێت ئەوا ئەگەری زۆرە لەماوەی مانگێكدا بودجەكە پەسەند بكرێت.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا