پۆڵەتیك پرێس وردەكاری جێبەجێكردنی پرۆژەی لامەركەزی ئاشكرادەكات

پۆڵەتیك پرێس

بڕیارە تا كۆتایی ئەمساڵ پرسی لامەركەزی ئیداری بۆ پارێزگاكانی هەرێمی كوردستان یەكلابكرێتەوە، حزبەكان و حكومەتیش هەوڵەكانیان بۆ دەستپێكردنی كارەكانی ئەو پرۆسەیە دەستپێكردووە.

بەرزان محەمەد سەرۆكی لیژنەی ئامادەكردنی پرۆژەی لامەركەزی لەئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی بە پۆڵەتیك پرێسی راگەیاند، ئەوەی تا كۆتایی ئەمساڵ پرسی لامەركەزی ئیداری بۆ پارێگاكانی هەرێمی كوردستان یەكلادەكرێتەوە، تەنها بۆ ئەم دۆخە تایبەتەیە كە ئێستا هەیە، بۆئەوەی وردەكاری پرۆژەكە لە ئیدارەكاندا دەربكەوێت.

ئاماژەی بەوەشكرد، پرسی لامەركەزی بە پرۆژەیاسا دەبێت، ئەو پرۆژەیەش پێویستی بە هەمواركردنەوە هەیە، ئێستا ئەوەی هەیە مەركەزیەتێكی داخراوە و حكومەت بە بڕیار و بەیانی تایبەت بەرێوە دەچێت.

ئێستا حكومەتی هەرێم لیژنەیەكی لەبارەی لامەركەزی پێكهێناوە و لە رۆژی یەكی ئەم مانگەش ئەو لیژنەیە سەردانی هەریەك لە یەكێتی و بزوتنەوەی گۆڕانی كرد، گفتوگۆیان لەبارەی پرسی لامەركەزی كردو رایانگەیاند، تا كۆتایی ئەمساڵ دەبێت ئەو پرسە یەكلابكەنەوەو بەم نزیكانەش دەست بەوە دەكەن، كە دەسەڵاتەكان بۆ وەزیرەكان‌و بریكارەكان‌و پارێزگارەكان شۆڕبكەنەوە.

لەوباریەوە بەرزان محەمەد باسی لەوەكرد، لەسەردانەكەیاندا ئەو لیژنەیە پشتیوانی خۆیان بۆ پرۆژەكە دەربڕیوە و داوایان لە گۆڕان كرد لەچوارچێوەی پرۆژە، یان پەیڕەوێكیان پێ بدەن، ئێستا گۆڕانیش سەرقاڵی ئامادەكردنی ئەو پەیڕەوەن.

سەبارەت بە هەڵوێستی پارتیش رایگەیاند، ئەو حزبەش پرۆژەی مەركەزی پێباشەو كێشەی نییە لەگەڵ جێبەجێكردنیدا.

لە ماوەی رابردودا ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی پرۆژەی لامەركەزی وەك چارەسەرێك بۆ كێشەی ئیداری و خزمەتگوزارییەكان ئامادەكرد و خستیە بەردەم لایەنەكان، ئێستاش چاوەڕێی كۆبوونەوەی لایەنەكانە بۆ ئەوەی وەڵامیان بدەنەوە.

لەچەند رۆژی رابردوشدا گۆڕان و یەكێتی كۆبونەوەیەكیان ئەنجامداو تەوەرێكی كۆبونەوەكەش پسی لامەركەزی بوو كە هەردولا هاوڕابوون لەسەر ئەوەی حكومەت پەلە بكات لەجێبەجێكردنیدا.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا