“پڕۆژەی لامەركەزی بەڕێوەبردن و دارایی بە سیاسی كرا”

پۆڵەتیك پرێس

سەرۆكی لیژنەی ئامادەكردنی پرۆژەی لامەركەزی لەئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی رایدەگەیەنێت “حكومەت دەیەوێت رۆڵی ئەنجومەنی پارێزگاكان لەكاربخات و خۆی دەسەڵاتەكان بۆ جێبەجێكردنی پرۆژەی لامەركەزی شۆڕبكاتەوە و پرۆژەكە بەسیاسی كرا”.

لەماوەی رابردودا ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی پرۆژەی لامەركەزی بەڕێوەبردن و دارایی وەك چارەسەرێك بۆ كێشەی ئیداری و خزمەتگوزارییەكان ئامادەكرد، دواتر پرۆژەكە رادەستی ئەنجومەنی وەزیران كراو بڕیاروابوو لەساڵی رابردو بخرێتە بواری جێبەجێكردنەوە، بەڵام تائێستا چارەنوسی بەنادیاری ماوەتەوە.

بەرزان محەمەد سەرۆكی لیژنەی ئامادەكردنی پرۆژەی لامەركەزی لەئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی بە پۆڵەتیك پرێسی راگەیاند: “لەئێستادا حكومەت دەستی بە پێدانی دەسەڵات بۆ پارێزگای سلێمانی كردووە، لەكاتێكدا پرۆژەكە لەئەنجومەنی پارێزگاوە دەركراوە، بەڵام حكومەت نایەوێت ئەنجومەنەخۆجێییەكان رۆڵیان بمێنێت”.

سەرۆكی لیژنەی ئامادەكردنی پرۆژەی لامەركەزی وتیشی”حكومەت خوی بەوەوە گرتوە دەوێت سەرجەم بڕیارەكان خۆی بیدات، ئەم كابینەیەش بەهیچ شێوەیەك بڕوای بەلامەركەزی ئیداری نییە هاوكات یەكێتی و گۆرانیش كە لەگەڵ جێبەجێكردنی پرۆژەكەدان ناتوانن وەك حزبی سیاسی قسەی لەسەر بكەن”.

بەوتەی بەرزان محەمەد حكومەت لەلایەن خۆیەوە دەستی بە شۆڕكردنەوەی دەسەڵاتەكان كردووە بۆئەوەی هەركات خۆی بیەوێت بریاری دیكەی لەبارەوە بدات، لەكاتێكدا پرۆژەی لامەركەزی تایبەتە بە شەراكەتی هاوبەش لەنێوان حكومەتی خۆجێی و حكومەتی عێراق و هەرێم.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا