لیژنەیەكی باڵا بۆجێبەجێكردنی پرۆژەی لامەركەزییەت پێكدەهێنرێت

پۆڵەتیك پرێس

سەرۆكی لیژنەی ئامادەكردنی پرۆژەی لامەركەزی لەئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی ئاشكرای دەكات، لە ئاستی باڵا لیژنەیەك بۆ كاركردن لە پرۆژەی لامەركەزیەت پێكهێنراوە.

بەرزان محەمەد سەرۆكی لیژنەی ئامادەكردنی پرۆژەی لامەركەزی لەئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی بە پۆڵەتیك پرێسی راگەیاند، دوای ئەوەی پرۆژەكە خراوەتە بەردەم لایەنە سیاسیەكان، بەڵام تائێستا هیچ لایەنێك وەڵامی نەداونەتەوە.

وتیشی، “لەلایەن یەكێتی و پارتی و گۆڕانەوە بڕیاری پێكهێنانی لیژنەیەكی باڵا دراوە تاوەكو كار لە پرۆژەكەدا بكرێت”.

ئاماژەی بەوەشكرد، پرۆژەكە درێژخایەنەو بەئاسانی جێبەجێناكرێت، پێویستی بەكاتی زۆرە، بەجێبەجێكردنیشی چارەسەری كێشە ئیداری و دارایی و خزمەتگوزارییەكان دەكات و شارەوانیەكانیش هەڵدەوشێتەوە و دەساڵاتەكان بەپێی هەیكەلی ئیداری دابەشدەكرێتەوە.

لەدواین ئەنجومەنی سەركردایەتی یەكێتیدا بەگرنگییەوە باس لەپرسی لامەركەزییەت كرا، كە پەیڕەوێكی ئامادەكراوە و بڕیار وایە كۆبونەوەی لایەنە سیاسیەكانی لەبارەیەوە بۆ ئەنجام بدرێت.

لەماوەی رابردوشدا بەمەبەستی باشتر رێكخستنەوەی كاروبارە كارگێڕی و داراییەكان و بەفیڕۆنەدانی داهات و نەهێشتنی رۆتینات، ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی لەرێگەی ئامادەكردنی پرۆژەیەكەوە كاری لەسەر جێبەجێكردنی پرۆژەی لامەركەزیەتی سلێمانی كردو پرۆژەكەشی ئاڕاستەی لایەنە سیاسییەكان كرد، بەڵام هێشتا لایەنەكان وەڵامی پرۆژەكەیان نەداوەتەوە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا