کۆبونەوەی پەرلەمانی عێراق بۆ هەڵژاردنی سەرۆککۆمار دواخرا

پۆڵەتیک پرێس

بەهۆی تەواو نەبوونی نیسابی یاساییەوە، دانیشتنی ئەمڕۆی پەرلەمانی عێراق بۆ هەڵبژاردنی سەرۆک کۆمار دواخرا.

ئەمڕۆ شەممە، بڕیاربوو دانیشتنی پەرلەمانی عێراق بۆ هەڵبژاردنی سەرۆک کۆمار ئەنجام بدرێت، بەڵام بە هۆی ئەوەی ژمارەیەکی زۆر لە للایەنە سیاسیەکان و پەرلەمانتاران بایکۆتی دانیشتنەکەیان کرد، دانیشتنەکە نیسابی یاسایی تەواونەکردوو دواخرا بۆ ڕۆژی چوار شەممەی داهاتوو 30ی ئادار.

دوای ئەوەی دوێنی پەرلەمانی عێراق کاربەرنامەی خۆی بڵاو کردەوە بۆ ئەمڕۆ تایبەت بە هەڵبژاردنی سەرۆک کۆمار، بە هۆی ئامادە نەبوونی بەشێک لە فراکسیۆن و پەرلەمانتاران دانیشتنەکە دوخرا.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا