پۆڵەتیک پرێس
وتەبێژی فەرمی وەزارەتی دەرەوەی ڕوسیا ڕایگەیاند، پێویستە سوید و فینلەند درک بە لێکەوتەکانی بوون بە ئەندام لە ناتۆ بکەن لەسەر پەیوەندیەکانیان لەگەڵ ڕوسیا هەروەها سەبارەت بە سیستمی ئەمنی ئەوروپا.
ماریا زاخارۆڤا وتەبێژی فەرمی وەزارەتی دەرەوەی ڕوسیا ڕایگەیاند، پێویستە سوید و فینلەند درک بەو لێکەوتانە بکەن کە لە ئەنجامی بوون بە ئەندامیان لە ناتۆ، لەسەر ئاسایشی ئەوروپا و پەیوەندییەکانیان لەگەڵ ڕوسیا دروست دەبێت.
هاوکات وەزارەتی دەرەوەی ڕوسیا ڕایگەیاند، سوید و فینلەند نەخۆشی بوون بە ئەندام لە ناتۆ توشیان بووە، ئەمەش وا دەکات ناچار بین سزایان بدەین.