پۆڵەتیک پرێس:
لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
ئەمڕۆ هەینی، لە بەغدای پایتەخت خۆپیشاندانەکان دژی کاندیدکردنی هۆشیار زێباری بۆ پۆستی سەرۆککۆماری عێراق دەستیپێکردەوە.
لەوبارەیەوە پەیامنێری پۆڵەتیک پرێس لە بەغدا ئاماژەی بەوەکرد، “هاوڵاتیان بە مارشی نیشتیمانییەوە خۆپیشاندانیان دەستپێکردووە و دژی کاندیدکردنی هۆشیار زێباری، کاندیدی پارتی دیموکراتی کوردستان بۆ سەرۆککۆماری عێراق دەوەستنەوە”.
وتیشی: هاوڵاتیان دەڵێن، “ناکرێت کەسێک کە پێشتر لەسەر دۆسیەی گەندەڵی و دەستپیسی متمانەی لێسەندراوەتەوە، ئێستا کاندیدبکرێت بۆ پۆستێکی وا گرنگ”.
لە ئێستاشدا ژمارەیەکی زۆر هاوڵاتیان لە گۆڕەپانی تەحریر خۆپیشاندان دەکەن و هێزێکی ئەمنی زۆریش بڵاوەی پێکراوە.