كازمی لیژنەیەك بۆ لێكۆڵینەوە لە هێرشەكەی هەولێر پێكدەهێنێت

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

دوای ئەوەی مستەفا كازمی سەرۆك وەزیرانی عێراق بە سەرۆكایەتی شاندێكی باڵا سەردانی شاری هەولێری كردوو دوای بەسەركردنەوەی شوێنی ئەو مووشەكانەی بەرەبەیانی رۆژی یەكشەممەی رابردوو لەلایەن سوپای پاسدارانەوە ئاراستەی چەند شوێنێكی شارەكە كران، بڕیاریدا لیژنەیەكی لێكۆڵینەوە پێكبهێنێت لەسەر هێرشەكە.

نووسینگەی سەرۆك وەزیرانی عێراق رایگەیاند: مستەفا كازمی لیژنەیەكی لە راوێژكارانی ئاسایشی نەتەوەیی و ژمارەیەك لە بەرپرسە ئەمنییەكان ڕاسپاردووە، ڕاپۆرتێك سەبارەت هێرشە موشەكییەكەی سەر هەولێر پێشكەش بكەن.

سەرۆك وەزیرانی عێراق داوای لە هێزە سیاسییەكانیش كردووە، هەڵوێستەكانیان یەكبخەن سەبارەت بە سەروەریی عێراق، ئەوەش كە ڕوویدا ببێتە مایەی چارەسەركردنی ناكۆكییەكان و یەكخستنی ڕیزەكان بۆ بەرپەرچدانەوەی ئەو مەترسییانەی كە ڕووبەڕووی عێراق دەبێتەوە.

مستەفا كازمی، سەرۆك وەزیران و فەرماندەی گشتیی هێزە چەكدارەكانی عێراق بە سەرۆكایەتیی شاندێك كە پێكهاتوون لە جومعە عناد، وەزیری بەرگری و عوسمان غانمی، وەزیری ناوخۆ و قاسم ئەعرەجی، راوێژكاری ئەنجوومەنی نیشتمانیی عێراق، رۆژی دووشەممە گەیشتنە شاری و هەولێر و لەگەڵ بەرپرسانی باڵای هەرێم كۆبوەوە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا