ئەو كەسەی شاخی گۆیژەی سوتاند لەلایەن پۆلیسەوە دەستگیركرا

پۆڵەتیك پرێس

لەتێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی لە ڕاگەیەنراوێكدا بڵاویكردەوە، مەفرەزەکانی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی – بەشی پۆلیسی نەھێشتنی تاوان ئەو تۆمەتبارەیان دەستگیرکرد کە دوێنێ لەشاخی گۆیژە ئاگری کردبوەوە.

بەگوێرەی راگەیەندراوەكەی بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی ھێزەكانی پۆلیس ئەو تۆمەتبارەیان دەستگیركرد كە لەشاخی گۆیژە ئاگر دەكاتەوە و دواتر شوێنەكە بەجێدەھێڵێت، پاشان لەلایەن چەند هاووڵاتییەكەوە ئاگرەكە كوژێنرابوەوە و ڕێگری لە تەشەنەسەندنی كرابوو.

ئاماژە بەوەشدراوە، پاش لێکۆڵینەوەی وردو کۆکردنەوەی زانیاریی و وەرگرتنی بڕیاری دادوەر، توانرا شەوی ڕابردوو تۆمەتبارەکە بدۆزرێتەوەو دەستگیربکرێت و دەستیش بگیرێت بەسەر ئۆتۆمبێلەكەیدا.

بەگوێرەی راگەیەندراوەكەی بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی لەئێستادا تۆمەتبارەكە كە (ی ، ق ،م ) لە دایكبوی 1999 بە بڕیاری دادوەر و بەپێی ماددەی 342 لەیاسای سزادانی عیراقی ڕاگیراوەو لێکۆڵینەوە لەگەڵیدا بەردەوامە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا