له‌ سلێمانی شەش تۆمەتبار دەستگیركران

پۆڵەتیك پرێس

لەتێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی دەستگیركردنی شەش تۆمەتباری راگەیاند.

بەگوێرەی راگەیەندراوێكی بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی “دوای وەرگرتنی بریاری دادوەر، مەفرەزەكانی بنكەی پۆلیسی سەرچنارو بەشی پۆلیسی دووكان شەش تۆمەتباریان دەستگیركرد كە حەب‌و مادەی هۆشبەریان پێبووە.

لەراگەیەندراوەكەدا هاتووە، دوای ئەوەی زانیاری گەیشتە هێزەكانی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی كە سێ تۆمەتبار مادەی هۆشبەریان پێیەو بەكارهێنەری ئەو مادانەن بەڕێوەبەری پۆلیسی پارێزگای سلێمانی بنكەی پۆلیسی سەرچناری ڕاسپارد کە لێکۆڵینەوەو بەدواداچون بۆ دەستگیرکردنی تۆمەتبارەکان ئەنجامبدەن، سەریٔەنجام توانرا هەریەك لەتۆمەتباران (ك، ح،أ) لەدایكبووی 1983، (ع، ح، د) لەدایكبووی 1994 و (ك، م، م) لەدایكبووی 1983 لەناو شاری سلێمانی لەلایەن بنكەی پۆلیسی سەرچنارەوە دەستگیربكرێن.

بەگوێرەی زانیاریەكانی راگەیەندراوەكە، لەكاتی دەستگیركردنی تۆمەتبارەكاندا دەستگیرا بەسەر بڕێك حەب‌و مادەی هۆشبەردا،دوای لێكۆڵینەوەكانی پۆلیس، دەركەوت كە تۆمەتبارەكان بەڕەگەز یٔێرانین‌و دانیشتووی قەزای دووكانی سەر بەپارێزگای سلێمانین‌و سێ تۆمەتباری دیكەیان لەگەڵدا بووە.

هاوكات بەشی پۆلیسی دووکان و بنکەی پۆلیسی فریاکەوتنی دووکان هەستان بەگەڕان‌و پشكنینی شوێنی نیشتەجێبوونی تۆمەتباران و توانرا هەریەك لەتۆمەتباران (أ، ح) لەدایكبووی 1987، (ب، ح) لەدایكبووی 1985 و (پ، م) لەدایكبووی 1981 دەستگیربکرێن و دەستیشبگیرێت بەسەر بڕێك حەبی بێهۆشكەر‌و ماددەی هۆشبەر لەجۆری حەشیش،
لەئێستادا سەرجەم تۆمەتباران بەبڕیاری دادوەری لێكۆڵینەوەو بەپێی ماددەی 14ی ماددە هۆشبەرەكان ڕاگیراون‌و لێكۆڵینەوەكان بەردەوامە.

May be an image of one or more people, people standing and indoor

No photo description available.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا