پێدانی کاتژمێرەکانی کارەبای نیشتیمانی ئاسایی دەبێتەوە

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

وەزارەتی کارەبا دەڵێت، بەرهەمهێنانی گازی سروشتی لە کێڵگەی کۆرمۆر دەستیپێکردووەتەوە و چاوەڕوان دەکرێت لە ماوەیەکی کەمدا بارودۆخی کارەبا ئاسایی ببێتەوە.

وەزارەتی کارەبای حکومەتی هەرێمی کوردستان لە بەیاننامەیەکدا رایگەیاند، وەزارەتی کارەبا لە چاوەڕوانی هەناردەکردنی غازی سروشتین بۆ وێستگەکانی غازی کارەبا لە هەرێمن بۆ ئاساییبوونەوەی پرۆسەی بەرهەمهێنانی کارەبا.

راشیگەیاند، لە ئێستادا بەرهەمهێنانی غازی سروشتی لە کێڵگەی کۆڕمۆر دەستی پێکردۆتەوە و چاواڕەواندەکرێت لە ماوەیەکی نزیکدا یەکە غازییەکانی بەرهەمهێنانی کارەبا دەست بە کارکردن بکەنەوە و بارودۆخی کارەبا ئاسایی بێتەوە.

ئێوارەی رۆژی 26ی نیسانی 2024، لە رێگەی دوو درۆنی بۆمبرێژکراو هێرشکرایە سەر کێڵگەی گازیی کۆرمۆر لە سنووری قەزای چەمچەماڵ و لە ئەنجامدا 4 کارمەندی بیانی کوژران و دوو کارمەندی دیکەش برینداربوون.

رۆژی 29ی نیسانی 2024، کۆمپانیای دانا گاز لە راگەیەندراوێکدا ئاشکرایکرد لەگەڵ هاوبەشانیان و بە ئاگادارای حکومەتی هەرێمی کوردستان، بەشێوەیەکی کاتی کاری بەرهەمهێنانی لە کێڵگەی کۆرمۆر لە قەزای چەمچەماڵ رادەگرن.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا