پۆڵەتیك: سپۆڕت
لە سەر یاریگای لمی خشتە سورەكانی ڕۆلاند گارۆس لە پاریسی پایتەختی فەڕەنسا یارییەكانی وەرزێكی نوێی دووەم گەورەترین پاڵەوانێتییەكانی گراند سلام دەستی پێ كرد.
وەك لای هەموان ڕوون و ئاشكرایە پادشای یاریگای لمییەكان ڕافائیل نادال خاوەنی 12 نازناوی ڕۆلاند گارۆس ئەمساڵیش بەشداری كردووە و سبەی بەرامبەر بە ئیگۆر كراسیمۆفی بیلا ڕوسی دەست پێ دەكاتەوە و هەوڵ دەدات ئەمساڵیش پارێزگاری لە نازناوەكەی بكاتەوە ئەگەر چی مایسترۆی جیهانی تێنسی سەر زەوی ڕۆجەر فیدرەریش بەشدار نییە بە هۆی ئەنجامدانی نەشتەرگەرییەوە، بەڵام نۆڤاك جۆگۆڤیچ و ئەندی مۆرای و جۆن ئیسنەر و چەندان و چەندان یاریزانی تری جیهانی كێبڕكێ بەرامبەر ڕافای مەزن دەكەن بە مەبەستی داماڵینی لە نازناوەكەی وەرزی ڕابردووی.
لە سەر ئاستی خانمانیش كە كۆی خەڵاتەكانی براوەی نازناوەكە نزیكەی 8 ملیۆن یۆرۆیە پار ساڵ ئەشلی پارتی ئوسترالی نازناوەكەی بە دەستهێنا و بۆ ئەم ساڵ ئاشكرای كرد كە بە هۆی ترس لە كۆڕۆناوە بەشداری ناكات و پاشەكشە كردنی خۆی ڕاگەیاند، بەڵام لە بەرامبەردا سیریناویلیامز ی مەزن گەڕایەوە و ئازارینكا و چەندان و چەندان خانمە تێنسزانی جیهانی بەشداری كردنی خۆیان ڕاگەیاند و سبەی سیرینا بەرامبەر كریستی ئاهن ی هاونیشتمانی دەبێتەوە و ئیدی ئەفسونەكانی ئەو خانمە تێنسزانە مەزنەش دەبینینەوە لە ئەمساڵدا.
دانەر ئەسڵان