پۆڵەتیک پرێس
سەرۆک وەزیران و سەرۆکی پەرلەمانی عێراق کۆبوونەوە و تاوتوێی پرسی بودجەی گشتی ساڵی ٢٠٢٠ی وڵاتەکەیان کرد.
میدیاکانی عێراق بڵاویان کردەوە، لە کۆبوونەوەکەی مستەفا کازمی و محەمەد حەلبوسیدا، گفتوگۆ لەسەر ڕەشنووسی پڕۆژە یاسای بودجەی گشتی عێراق بۆ ساڵی ٢٠٢٠ کرا کە یەکێکە لە گرنگترین ئامانجەکانی بەرنامەی وزاری حکومەت.
هاوکات، باس لە دوایین هەنگاوەکانی چاکسازی ئابووری کرا و تاوتوێی چوارچێوەی گشتی بودجەی دەوڵەت بۆ ساڵی داهاتوو کرا.
لە ناوەڕاستی ئابی ڕابردوو، وەزارەتی پلاندانانی عێراق ڕایگەیاند، بەم نزیکانە پڕۆژە یاسای بودجەی گشتیی ئەمساڵ ڕەوانەی پەرلەمان دەکرێت.
رۆژی ٦ی ئەیلول، ماهیر حەماد جێگری وەزیری پلاندانان ڕایگەیاند، بودجەی ئەمساڵی ٢٠٢٠ كە وەزارەتی دارایی لە ڕۆژی چوارشەممەی ڕابردوو بۆ ئەنجومەنی وەزیرانی ناردووە، هەمان پڕۆژەیە كە ئامادەكراوە و كورتهێنانەكەی ٨٠ ترلیۆن دینارە، پشتی بەستووە بە تێكڕای ١٤٦ ترلیۆن دینار.