دكتۆر لەتیف رەشید ستایشی رۆڵی كەنەدا دەكات لە پرۆسەی پاككردنەوەی عێراق لە مین

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

سەرۆك كۆماری عێراق دكتۆر لەتیف رەشید رۆژی پێنجشەممە 27_10_2022 لە كۆشكی سەلام لە بەغداد پێشوازیكرد لە گریگۆری گالیگان باڵیۆزی كەنەدا لە عێراق.

لە دیدارێكدا باڵیۆزی كەنەدا پیرۆزبایی خۆی و حكومەتی كەنەدای گەیاند بە فەخامەتیان بە بۆنەی دەستبەكاربوونی لە پۆستی سەرۆك كۆمار.

سەرۆك كۆماری عێراق سوپاسی باڵیۆزی كرد بۆ پیرۆزبایی و دەربڕینەكانی، جەختی كردەوە لە گرنگی فراوانكردنی ئاسۆی هاریكاری لەگەڵ كەنەدا و پەرەپیدانی ئاستی پەیوەندییە دووقۆڵییەكان بە شێوەیەك كە خزمەت بە بەرژەوەندییە باڵاكانی هەردوو وڵات و گەلی دۆست بكات.

سەرۆك كۆمار ئاماژەی كرد بە رۆڵی كارای كەنەدا لە پرۆسەی پاككردنەوەی مین لە هەموو ناوچەكانی عێراق بەتایبەت لە هەرێمی كوردستان، ئاماژەشی بەوەدا پاككردنەوەی وڵات لە مین ئەركێكی مرۆییە كە ئامانج لێی فەراهەمكردنی كەشێكی پاك و سەلامەتە بۆ گەشەپێدانی ئابوری و ژیانی كۆمەڵایەتی.

هەر لەو دیدارەدا ، سەرۆك كۆمار ئەو هەوڵانەی كەنەدای دۆستی لەم بوارەدا بە بایەخەوە وەسفكرد، بە شێوەیەك كە ڕەنگدانەوەی ئەرێنی لەسەر ژیان و تەندروستی هاوڵاتیان دەبێت و ژینگە لە پێشێلكاری و وێرانكاری دەپارێزێت.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا