سەمیر هەورامی: لە ئایندەیەكی نزیكدا شاندی هەرێم سەردانی بەغدا دەكات

پۆڵەتیك پرێس

وتەبێژی جێگری سەرۆكی حكومەتی هەرێم رایگەیاند، لە ئایندەیەكی نزیكدا شاندی هەرێم سەردانی بەغدا دەكەن و هەردولاش ئامادەییان دەربڕیووە بۆ چارەسەری كێشەكان.

سەمیر هەورامی وتەبێژی جێگری سەرۆكی حكومەتی هەرێم بە پۆڵەتیك پرێسی رایگەیاند، لە سەردانی چەند رۆژی داهاتوودا گفتوگۆ لەبارەی داهات و خەرجیەكانی هەرێم دەكرێت لەگەڵ دانانی بناغەیەك بۆ ئەوەی لە ئایندەیەكی نزیكدا تا ئەوكاتەی پرۆژە یاسای بودجەی 2021 ئامادە دەكات حكومەتی هەرێم بەشدار بێت لە گفتوگۆكان و شایستە داراییەكانی هەرێم لە پرۆژە یاساكە بچەسپێنێت.

وتیشی، “ئەوەی ئێستا كراوە رێككەوتنێكی كاتییەو بۆ ماوەی چوار مانگە، دوای سەری ساڵ دوای ئەوەی پەرلەمانی عێراق پرۆژە یاسای بودجە پەسەند دەكات ئێمە پابەند دەبین بەو ئیلتیزاماتانەی بۆمان دادەنرێت”.

لە چەند رۆژی رابردودا بەهەوڵی یەكێتی بەغداو هەرێم رێككەوتن بەجۆرێك بەغدا بڕیاریدا مانگانە بڕی 320 ملیار دینار بۆ هەرێم بنرێت، لەبەرامبەریشدا هەرێم رازی بوو بەرادەستكردنی داهاتی سەدا 50ی داهاتی خاڵە سنوورییەكان بۆ حكومەتی ناوەند.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا