پوتن: لەمساڵدا ئاستی هەڵئاوسان لە ڕوسیا کەمدەکات

پۆڵەتیک پرێس:

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

ڤلادمیر پوتن، سەرۆکی ڕوسیا ڕایگەیاند، لە چارەکی یەکەمی ئەمساڵدا ئاستی هەڵئاوسان لە ڕوسیا کەمدەکات.

لەمیانی کۆبوونەوەی حکومی ڕوسیا لەبارەی کاروباری ئابووری ڤلادمیر پوتن وتی، “پێشبینی دەکەم لە چارەکی یەکەمی ئەمساڵدا ڕێژەی هەڵئاوسان لە ڕوسیا کەمبکات و بگاتە %5”.

ئەوەشی خستەڕوو، کەمبوونەوەی هەڵئاوسان بەردەوامی دەبێت و لە چارەکی دووەمی 2023 دەگاتە %4.

لە ساڵی ڕابردوودا پوتن ڕایگەیاند، هەڵئاوسان لە ڕوسیا بۆ ساڵی 2022 گەیشتووەتە %11.9، ئەمەش لەئاست چاوەڕوانی دەسەڵاتدارانی ڕوسیادا نەبووە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا