سزای لەسێدارەدان بۆ هاوسەرەکەی سێوان قادر دەرچوو

پۆڵەتیک پرێس

دادگای سلێمانی سزای لەسێدارەدانی بۆ هاوسەرەکەی سێوان قادر دەرکرد کە لەماوەی رابردوودا بە تۆمەتی کوشتنی ژن و سێ منداڵەکەی دەستگیرکرابوو.

 

16-12-2018 سێوان قادر و سێ منداڵەکەی لە رووداوێکی تەمومژاویدا لە چەمچەماڵ سووتان و راستەوخۆ منداڵەکان گیانیان لەدەستدا، دوای چەند رۆژێکیش لە مانەوەی لە نەخۆشخانە، سێوان قادر گوتی هاوسەرەکەی ئەو تاوانەی بەرامبەریان ئەنجامداوە، دواتر بەهۆی سەختیی برینەکانی گیانی لەدەستدا.

 

لەهەمانکاتدا خێزانەکەی سێوان هاوسەرەکەیان بە سووتاندنی ماڵ و منداڵەکەی تۆمەتبار کردو لەسەر سکاڵای ئەوانیش هاوسەرەكەی دەستبەسەر کرا، دوابەدوای ئەوە رووداوەکە کاردانەوەی گەورەی لێکەوتەوەو چەندین گردبوونەوەی بۆ سازکرا.

 

ئەمڕۆ سێشەممە قادر نووری شەریف، باوکی سێوان قادر لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا لەدوای دەرچوونی بڕیارەکە گوتی هیوادارم واژۆ لەسەر بڕیاری لەسێدارەدانەکە بکرێت.

 

لەدوای دەرچوونی ئەو بڕیارەی داگا گوڵچین ئەحمەد، دایکی سێوان دەڵێت “من هەموو رۆژێک سووتاوم و کوژاومەتەوە، مەگەر ئەمڕۆ برینەکەی من کەمێک کەمببێتەوە”.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا